
ئەرتەشی ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی هێزی ڕێزوانی حیزبوڵڵای لە هێرش بۆ سەر باشووری لوبنان ڕاگەیاند بەڵام وەزارەتی تەندروستیی لوبنان هەواڵی کوژرانی ئەو ئەندامەی حیزبوڵڵا و برینداربوونی شەش کەسی دیکەی ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فەرمیی لوبنان لە وەزارەتی تەندروستی، لە دوو هێرشی پەهپادیی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شاری "بێنتی جەبیل" کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.
هەروەها لە هێرشێکی هاوشێوەدا لە شارۆچکەی "شەقرا" دوو کەسی دیکە بریندار بوون.
ئەرتەشی ئیسرائیل، ئامانجی ئەو هێرشانەی کوشتنی ئەندامێکی تێرۆریستی حیزبوڵڵای نزیک لە ڕێژیمی ئێرانی ڕاگەیاندبوو.
ئەو هێرشانە لە کاتێکدایە کە ماوەی ساڵێکە ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان ڕاگەیەندراوە.