کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جرۆزاڵم پۆست: نەکوشتنی خامنەیی هەڵەی ئیسرائیل بوو

11:35 - 15 پووشپەڕ 2725

جرۆزاڵم پۆست لە کاردانەوە بە دەرکەوتنی خامنەیی دوای ٢٣ ڕۆژ لە دەسپێکی شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل، باسی لە دەستێوەردانی ئەمریکا لە شەڕەکە وەک هۆکاری زیندوومانەوەی خامنەیی کرد.

جرۆزاڵم پۆست نووسیویەتی: دەستێوەردانی ئەمریکا لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران و پێشگرتن بە ئیسرائیل بۆ کوشتنی خامنەیی و کوڕەکەی موجتەبا، دوو هەڵەی ئیسرائیل لە ماوەی ١٢ ڕۆژەی شەڕەکەدا بوون. ئیسرائیل دەرفەتی قەرەبووکردنەوەی ئەم هەڵانەی هەیە.

لەم بابەتەدا هاتووە کە بە سەرنجدان بە چالاک مانەوەی بەرەی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حوسییەکان لە یەمەن و توانانیی کۆماری ئیسلامی بۆ زیندووکردنەوەی بەرنامەی ناوکی، ئیسرائیل دەرفەتی پێویست بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم هەڵانەی هەیە و ئەەگەری هەیە کە شەڕی ١٢ ڕۆژە، تەنیا یەکەمین شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی بووبێ.

بابەتی کوشتنی خامنەیی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ماوەی شەڕەکەدا لەو بابەتانە بوو کە لەلایەن زۆر شرۆڤەکاری سیاسییەوە باسی لێ کرا و ڕاکان سەبارەت بە هۆکارەکانی نەکوشتنی خامنەیی لەم شەڕەدا جیاواز بوون.