
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی ئاوایی داشبەندی بۆکان بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک ئەحمەد وێڕای دوو برای دیکەی بە ناوەکانی عەبدوڵڵا جەهانگیری و حەمەدەمین جەهانگیری لە ساڵەکانی سەرەتای شۆڕش واتە لە ساڵی ١٣٥٨ ڕووی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات کرد و ماوی ٥ ساڵی بێوچان لە ڕیزی تێکؤشەرانی دێموکراتدا مایەوە.
پاشان لەسەر ئیزنی حیزب ساڵی ١٣٦٣ گەرایەوە نێوخۆی کوردستان و دواتر لە ساڵی ٨٨دا میرزا عەوڵای برای لە ڕیزەکانی حیزبدا کۆچی دوایی کرد.
کاک ئەحمەد لە سەرەتای ساڵی ٥٨ هەتا ساڵی ٦٣ وەک کادر لە کۆمیتە ناوچەی ئەحمەدی کۆڕ کاری دەکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.