کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ژنێکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی سۆما برادۆست

18:02 - 18 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دایە ڕەحیما پەریسا، خەڵکی گوندی حەسەنی لە ناوچەی سۆما برادۆست کۆچی دوایی کرد.

دەرگای ماڵی دایە ڕەحیما هەموو کاتێک بۆ پێشوازیکردن لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و سەرجەم ئەو کەسانەی دڵیان بۆ دۆزی ڕەوای کورد لێ دەدات، کراوە بوو.

دایە ڕەحیما ژةیکی تێکۆشەر و خەمخۆری دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان بوو.

کچێکی دایە ڕەحیما بە ناوی مەشموولە ئەندامی حیزبی دێموکراتە و لە وڵاتی فینلەند خزمەت بە نیشتامەنەکی دەکات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.