کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە شنۆ

18:10 - 18 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کاک مستەفا عەلینژاد ناسراو بە مستەفا ناڕحەت کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری شاری شنۆ لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا و دوای ماوەیەک نەخۆشی بەهۆی جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد.

لە سەردەمی خەباتی چەکداریی حیزبی دێموکراتدا کاک مستەفا دۆستی نێزیک و یارێکی چالاکی حیزب بوو.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی مەولوود ئێستا ئەندامی حیزبە و لە دەرەوەی وڵات دەژیت.

کاک مستەفا بە هۆی ئەوەی کە کوڕەکەی ساڵانێک پێشمەرگە بووە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە بەرەوڕووی سووکایەتی و ئەشکەنجە بووەتەوە.

تەرمی ناوبراو هەمان ڕۆژ لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی شنۆ و دەوروبەری لە گۆڕستانی شەهیدان ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.