کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی کەڕەسی

10:57 - 19 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کاک عەباس مورادی، خەڵكی ئاوایی کەڕەسی سەر بە شاری سنە، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

کاک عەباس ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بووە و ماڵ و باخەکەی جێگەی حەسانەوەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزب بووە.

ناوبراو ئەندامێکی دڵسۆی حیزب بووە و پێشتریش سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی کردووه و لە نزیکەوە لەگەڵ کادر و پێشمەرگەکانی حیزب کۆ بووەتەوە.

تەرمی ناوبراو له گۆڕستانی ئاوایی کەڕەسی و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا به خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.