
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژ، وەزیری "کار"ـی دەوڵەتی پزشکییان ڕایگەیاند کە تا کۆتاییەکانی خەرمانان، یارانەی سێ دەهەکی سەرەوەی کۆمەڵگe دەبڕدرێت.
بەپێی ڕاپۆریی میدیا نێوخۆییەکانی ئێران، ئەحمەد مێیدەری لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی ڕۆژی هەواڵنێر وتوویەتی: "ئەو بابەتەی کە وەک دابینکردنی سەرچاوەی کۆپینی ئێلێکترۆنیکی بەدواداچوونی بۆ کراوە، بەپێی یاسای بوودجە بڕینی یارانەی سێ دەهەکی سەرەوەی کۆمەڵگایە کە دەوڵەت و مەجلیس بە شێوەی جیددی کاری بۆ دەکەن".
ناوبراو زیادی کردووە: "جێبەجێکرانی ئەم گەڵاڵە ئاڵۆزیی تایبەتی خۆی هەیە و پێویستە کە دەوڵەت بە پڕۆسەی کۆتایی بڕینی یارانەکان ڕازی بێت".
بەپێی ئەم گەڵاڵەیە سێ دەهەکی سەرەوە واتا "٨،٩ و ١٠"، لە لیستەی بڕینی یارانەکاندا دەبن کە دەبێتە نزیک بە ٢٥ میلیۆن کەس لە خەڵکی ئێران.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کە دەوڵەتەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دابینکردنی بوودجەی پێویست بەرەوڕووی کەمی بوونەتەوە، لەم چەشنە هەوڵانەیان داوە و بە بڕوای کارناسانی ئابووری لە ئیستاشدا دەوڵەتی پزشکییان لەهەوڵدایە تاکوو بە بڕینی یارانەی ٢٥ میلیۆن کەس بەشێکی دیکە لەم کەمییە قەرەبوو بکاتەوە.