کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پچڕانی کارەبا دەستڕاگەیشتنی جووتیاران بە ئاوی بە ڕێژەی ٢٥ لەسەد کەم کردووە

10:56 - 21 گەلاوێژ 2725

سەرۆکی دامەزراوەی جووتیارانی گەنم ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامیی پچڕانی کارەبا، دەستڕاگەیشتن جووتیاران بە ئاو یەک لەسەر سێ کەمی کردووە.

عەتائوڵڵا هاشمی لە وتووێژێک لەگەڵ "خانە ئێقتەساد"، باسی لەوە کرد کە بەهۆی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و هۆکاری وەکوو پچڕانی درێژخایەنی کارەبا، بەرهەمی گەنم کەمیی کردووە.

نوبراو وتی: "پچڕانی کارەبا بۆ ماوەی شەش کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، ٢٥ لەسەد دەستپێڕاگەیشتنی جووتیاران بە ئاوی کەم کردووە کە بێگومان زیانی جووتیاران لەوە زیاترە".

هاشمی زیادی کرد: ئەمساڵ حەوت میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن گەنم لە ئێران بەرهەم هاتووە، لەم هەلومەرجەدا وڵات پێویستی بە پێنج میلیۆن تۆن هاوردەکردنی گەنم هەیە، ئەمەش ژمارەیەکی ترسناکە.''

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پچڕانی بەردەوامی ئاو و کارەبا کێشەی زۆری بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە و کاریگەریی لەسەر ژیانی ڕۆژانە و کەرتی پیشەسازی و چالاکییە ئابوورییەکان دروست کردووە.

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی داوای دەستپێوەگەرتن و چاکسازی لە شێوازەکانی بەکاربردنی ئاو و کارەبا لە خەڵک دەکەن لە کاتێکدا خۆیان نەیانتوانیوە ڕیشەی قەیرانی پێکهاتەیی و بەڕێوەبردن لە کەرتی ئاو و کارەبادا چارەسەر بکەن.