کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە کامێران

11:09 - 21 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، خەلیفە ئیبراهیم پەرویزی، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری خەڵکی ئاوایی ئەڵک سەر بە شاری کامێران، کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و کوردپەروەر و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو.

برایەکی خەلیفە ئیبراهیم بە ناوی تاهیر پەرویزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە.

تاهیر پەرویزی لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٩ لە ئاوایی ئەڵک، پلەی تەشکیلاتیی سەرپەلی هەبووە و لە ڕۆژی ٣١ی جۆزەردانی ١٣٥٩ی هەتاویدا لە دەرگیرییەک لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە وەرمەهەنگ شەهید بووە.

خەلیفە ئیبراهیم هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی برا شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.