
په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی ئاو له ئێران و نیگەرانییه‌کان له‌مه‌ڕ که‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی گەیشتووتە جێگایەک کە محه‌ممه‌د ده‌روێش، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی بواری ژینگه ڕایگه‌یاندووە: "بۆ وه‌ده‌ستهێنانه‌وه و بووژاندنه‌وه‌ی ئاوه ژێرزه‌وییه‌کانی ئێران ٦٥ هه‌تا ٧٠ هه‌زار ساڵ کات پێویسته".
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی "ئێعتماد" ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، له ڕاپۆرتێکدا له‌ژێر ناوی "٧٠ هه‌زار ساڵ کات پێویسته هه‌تا ئاوی ژێرزه‌وی ببووژێته‌وه" به پشتبه‌ستن به قسه‌کانی مه‌حموود ده‌روێش نووسیویەتی: "له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا له ئێران ١٥٠ میلیارد میتری چوارجا زیاتر له ئاستی ستاندارد و ئه‌و ئاوه‌ی چووه‌ته سفره‌ی ئاوه ژێرزه‌وییه‌کان، ده‌رهێندراوه و ئه‌وه‌ش هۆکاری ڕۆچوونی زه‌وی لانیکه‌م له ٥٧ هه‌زار کیلۆمیتری دووجایە، یانی به شێوه‌ی نێونجی یه‌ک سانت له ساڵێکدا.
ئه‌و مامۆستای زانکۆ له قسه‌کانیدا باسی له‌وه کردووه که هیچ هیوایه‌ک بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئاوه ژیرزه‌وییه‌کان نییه و نابێ له‌و باره‌وه هیوادار بین".
ده‌رویش به ئاماژه‌دان به ڕۆچوونی زه‌وی به ڕێژه‌ی ١٠٠ هه‌زار کیلۆمیتری دووجا له یه‌ک ساڵدا که ئه‌و ڕێژه‌یه به‌نیسبه‌ت ساڵی ٩٥ کە ته‌نیا ١١ هه‌زار کیلۆمیتر بووه ئەم ڕێژەیەی بە نیگه‌رانکەر ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەمە ده‌رخه‌ری قووڵیی ئه‌و قه‌یرانه‌یه.
بڵاڤۆکێکی بریتانیاییش له‌باره‌ی که‌مئاوی و بێئاوی له ئێران هۆشداری داوه و نووسیویه‌تی: " تاران چه‌ند حه‌فته‌ی دیکه دەگاتە ڕۆژی سیفر و ئیتر هیچ ئاوێک له شێری ماڵه‌کانه‌وه نایه‌ت".