کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەندکراوێکی سیاسیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکرا

17:30 - 21 گەلاوێژ 2725

ڕامین گورگانی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی کامێران، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکرا و بۆ ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم، ڕامین گورگانییان لە شەقامێکی کامێران و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم دوای دەسبەسەرکردنی ڕامین گورگانی، بەبێ هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بەسەر بەشێک لە کەلوپەلی کەسیی ناوبراودا گرتووە.

جێگەی ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

ڕامین گورگانی پێشتریش لە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم" بە ٦ مانگ بەندکران سزا دراوە کە دواتر سزاکەی بە پێبژاردنی سزای نەختی گۆڕدراوە.