
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، سەعدوون عەسکەری خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک سەعدوون کەسێکی نیشتمانپەروەر، گەلدۆست و حیزب خۆشەویست بوو و لەلای خەڵکی بۆکان پێگەیەکی تایبەتی هەبوو.
ئەو هونەرمەندە لە قەرەمووساڵی لەدایک بووە و یەکێک لە دۆستە نزیکەکانی هونەرمەند حەسەن زیرەک بووە. هەروەها لەگەڵ هونەرمەند محەممەد ماملێ و نەمر کاک عەلی خەندان گۆرانی وتووە و دوستایەتی هەبووە.
لەو هونەرمەندە دەیان گورانی و مەقام و حەیران بەجێ ماون و بەداخەوە زۆر بەرهەمی هەیە کە تۆمار نەکراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.