
لە یەکێک لە دیارترین شێوەکانی ناکارامەیی و گرینگینەدانی ڕێژیم بە سەرەتاییترین مافەکانی هێزی کار، پشکێنەری کانونی کرێکارانی بیناسازیی ئێران ڕایگەیاندووە کە نزیکەی ٨٠٠ هەزار کرێکاری بیناسازی لە بیمە بێبەری کراون و بیمەی زیاتر لە ٣٥٠ هەزار کەسیش بڕاوە.
عەباس شیری بە ئاماژە بەوەی کە کێشەی بیمە یەکێک لە قورسترین کێشەکانی ئەم توێژە لە کۆمەڵگەیە وتی: نزیکەی ٧٠٠ هەتا ٨٠٠ هەزار کرێکاری بیناسازی هێشتا بیمەیان نییە و نزیکەی ٣٥٠ هەزار کەسیش هەن کە بیمەکەیان بڕاوە. ژمارەیەکی هاوشێوش لە ڕیزی وەرگرتنی پشکی بیمەدان."
کرێکارانی بیناسازی لەگەڵ نەبوونی بیمەی کۆمەڵایەتی، لەگەڵ لەسەرەوەبوونی نرخی ڕووداوەکانی کار، نەبوونی ئەمنییەتی کار و دواخستن یان پێنەدانی هەقدەست بەرەوڕوون.
لەکاتێکدا کە بە میلیاردها تمەن لە سەرچاوەکانی سەرتاسەری ئێران بۆ پرۆژە نیزامی، ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە ناوچەکەدا خەرج دەکرێن، کرێکارانی بیناسازی وەکوو بڕبڕەی پشتی گەشەی شار، لە هەژاری، نائەمنی و بێ مووچەیی ڕەهادا دەژین.