کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ورمێ

17:25 - 11 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کاک ڕەحمان حەنەفیزادە، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخوشییەوە کوچی دوایی کرد.

کاک ڕەحمان خەڵکی چیریاوای ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بوو.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٥٨ـەوە هەتا ساڵی ١٣٦١، پێشمەرگەی حیزب بووە کە دوایی لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە نێوخۆ.

کاک ڕەحمان هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.