کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی فەرهەنگی لە شاری ئیلام

17:17 - 23 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، جەبار كەرەمی، كەسایەتیی فەرهەنگیی ئیلام، لە شاری چەوار کۆچی دوایی کرد.

جەبار كەرەمی بەرنامە “ڕێوار”ی بۆ تلویزیۆنی ئیلام بە زمانی كوردی ئامادە دەكرد، بەرنامەكە دەچووە ئاواییەكان و باسی لە ژیانی لادێ دەكرد. بەرنامەکەی فەرهەنگی، ئەدەبی و لەسەر ژیانی ئاسایی خەڵک و بە شێوەزاری کوردی خوارین بوو.

جەبار کەرەمی كەسایەتییەكی خۆشەویست لە شاری ئیلام و چەوار بوو.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵكدا بەخاكی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.