
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کاک کەریم جهانگیرپوور ناسراو بە کەریم ڕەشاش، لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا و لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە گوندی دەرمان لە ناوچەی مەحاڵ لە دایک بووە و لە ساڵانی٤٠ بەولاوە پێوەندی بە حیزبەوە دەکا. لە ساڵانی ٤٦ و ٤٧ چەند جارێک لەگەڵ هاوڕێیانی دەگەڕێتەوە نێوخۆی وڵات و چەندین ئەرکی حیزبی لە ناوخۆ جێبەجێ دەکات.
دواتر لەسەر ئیزنی حیزب وازی لە پێشمەرگایەتی هێنا و گەڕایەوە نێوخۆی وڵات.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری مایەوە.
کاک کەریم پێش شۆڕشی گەلانی ئێران، لە شۆڕشی ئەیلول لە باشووری کوردستانیش پێشمەرگە بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.