کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی کوردستان لە مەهاباد

17:45 - 11 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سەیدعەلی ئیبراهیمی خەڵکی گوندی عیساکەندی مەهاباد و باوکی شەهیدێکی کوردستان، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی سەیدعەلی بە ناوی سەیدحوسێن ئیبراهیمی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بووە کە لە ٢٠ی بەفرانباری ساڵی ٦٣دا لە گوندی تاڵاو شەهید بووە.

سەید عەلی هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.