کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی مامۆستا موزەفەر کامکار لە سنە

11:16 - 25 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، مامۆستا موزەفەر کامکار هونەرمەندی خەڵکی سنە کە زیاتر لە ٥٠ ساڵ خزمەتی بە مۆسیقا و گۆرانیی کوردی کردووە، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.‌
مامۆستا موزەفەر یەکێک لەو مۆسیقازانانە بووە کە لەگەڵ هونەرمەندانی ناوداری کورد لە ڕادیۆی کرماشان و سنە و تاران، گۆرانیی ڕەسەنیی کوردی تۆمار کردووە.
تەرمی ناوبراو هەمان ڕۆژ لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدیی سنە و بە بەشداریی خەڵک و هونەرمەندان بە خاک سپێردرا.
ناوەندی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.