کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیگەرانییەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە یارمەتییکانی چین بۆ بوژانەوەی هێزی مووشکیی تاران

18:40 - 26 گەلاوێژ 2725

میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن کە هاوکارییە سەربازییەکانی ئێران و چین لە بواری مووشەکدا چڕتر بووەتەوە.
 بەپێی زانیارییەکان کۆماری ئیسلامی لە هەوڵێکدا بۆ دووبارە نۆژەنکردنەوەی جبەخانەی مووشەکیی خۆی، ڕووی لە هاوکارییەکانی چین کردووە.
 بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن مەبەستی چین بە تەواوی ڕوون نییە و تێلاڤیڤ پەیامی خۆی بە پێکەن گەیاندووە، بەڵام چین پشتڕاستی نەکردووەتەوە کە کۆگا مووشەکییەکانی ئێران پڕ بکاتەوە.
پێکەن ئەم بابەتەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ڕۆژاوایی باس لە نیشانەکانی زیادبوونی هاوکارییەکان دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ''وای نێت''، تاران لەدوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل، توانا بەرگرییەکانی خۆی بنیات دەنێتەوە. پێدەچێت سەرنجی تاران لەسەر سیستمی نوێی بەرگری ئاسمانی بێت.
هەرچەندە ئێران چاوی لە سیستمی پێشکەوتووی ڕووسییە، بەڵام نیشانەکانی بێمەیلی مۆسکۆ لە ولامێکی ئەرێنی بە تاران دەبیندرێت.

دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕۆژاوا بە تایبەتی ئەوانەی لە ئورووپان، لەبواری  مووشەکدا چاوەدێریی هاوکارییەکانی ئێران و چینیان کردووە. چین دوای دەسپێکی ململانێکانی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل، لە ساڵی ڕابردوودا هێندێک کەرەستەی بۆ ئێران دابین کرد، بەڵام لە ئێستادا توانا سەربازییەکانی ئێران دەبووژێنێتەوە.

هەروەها سەرچاوە ئەمنییەتییەکانی ڕۆژاوا هاوکارییە مووشەکییەکانی تاران و پێکەن بە هاوسەنگیێک لە هێزی بەرپرچدانەوە لە ناوچەکە دەزانن و نیگەرانییەکانیش سەبارەت بەم بابەتە لەلایەن تێلاڤیڤەوە ڕووی لە زیادبوونە.