
گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوو، سەدان میلیارد دۆلار لە سەرچاوە و سامانە گشتییەکانی بۆ بەهێزکردنەوەی لە بواری نیزامی، سیاسی و تەبلیغاتیدا بۆ تەرخان کردووە، ئێستا لە گێژاوی قەیرانی ئابووری، شکستی ئیتلاعاتی و هەڵوەشانەوەی پێکهاتەکەیدایە.
چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کی ئیسرائیلی و لوبنانی باسیان له‌وه کردووه که به‌بێ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا و یارمه‌تیی ماڵیی کۆماری ئیسلامی، ئیمپراتۆریی حیزبۆڵڵا له‌نێو ده‌چێت.
ڕۆژنامه‌ی "سه‌وت به‌یرووت" و ڕۆژنامه‌ی ئیسرائیلی "ئیسرائیل هیۆم" باسیان له قه‌یرانێک کردووه که ده‌توانێت داهاتووی گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان له بواری ماڵی و سه‌ربازی بخاته مه‌ترسیی جیددییه‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی له داهاتوویه‌کی نزیکدا له‌ئارادایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌یه، نیشانه‌کانی ئه‌و قه‌یرانه کاتێک زه‌ق بووه‌وه که ئه‌و گرووپه چیتر توانای دانی هه‌قده‌ستی هێزه‌کانیان نییه، مانگانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی کوژراوانیان دوا خستووه و خزمه‌تگوزارییه‌کانی وه‌کوو ده‌رمانیان له هێزه‌کانیان بڕیوه.
هاوکات له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ماڵی، کوژرانی یه‌ک له دوای یه‌کی ڕێبه‌رانی ئه‌و گرووپه له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ده‌یان کێشه و قه‌یرانی دیکه بەرەوڕووی ئەم گرووپە بووەتەوە و حیزبوڵڵا بۆ دانانی چەک گوشارێکی زۆری ئه‌مریکا و وڵاتانی عه‌ره‌بیی له‌سه‌ره.
شایانی باسه ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به سه‌ره‌کیترین پشتیوانی ماڵی و هێزی مرۆیی گرووپی تیرۆریستیی حیزبۆڵڵای لوبنان به ئه‌ژمار دێت.