
ناتق مەجیدی شاعیری بۆکانیی ناسراو بە "سۆران" و خاوەن چەندین بەرهەمی شێعری، نوێترین بەرهەمی شێعریی خۆی لەژێر ناوی "مەجنوونی سەر شەقام" چاپ و بڵاو کردەوە.
کۆمەڵەشێعری "مەجنوونی سەر شەقام" لە ١٥٥ لاپەڕە پێک هاتووە و وەشانگەی زانکۆی بۆکان ئەرکی لە چاپدانی گرتووەتە ئەستۆ.
ناتق مەجیدی لە ساڵی ١٣٥٩ لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و خاوەن بەهرەیەکی شێعریی تایبەتە و توانیویە سەرنجی خوێنەرێکی زۆر بۆ لای شێعرەکانی ڕابکێشێت.
پێشتریش ئەو شاعیرە چەندین بەرهەمی شێعریی دیکەی بە ناوەکانی "ڕێگەی دڵ و سەفەری گوڵ، بەهاری جودایی، تیری نیگا و نەخشی مانی" خستووەتە سەر خەرمانی کتێبخانەی کتێبی کوردییەوە.