
بەرپرسی پزیشکی دادوەریی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند کە لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٤ کرێکار لەم پارێزگایەدا بە هۆی ڕووداوی کارەوە و لەو شوێنانەی کارکردن کە لانیکەمی ستانداردەکانی ئیمەنی تێدایە، گیانی خۆیان لەدەست داوە.
بە وتەی بێهتاش خانیئاباد لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ١٤ کرێکار لە کرماشان پێکهاتوو لە ١٣ پیاو و ژنێک گیانیان لەدەست داوە و ژمارەی بریندارانیش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی لە ٢٤٣ کەسەوە بۆ ٣٨٢ بە خۆوە بینیوە.
خانیئاباد بە ئاماژە بەوەی کە بەربوونەوە لە بەرزایی سەرەکیترین هۆکاری گیانلەدەستدانەکان بە هۆی ڕووداوی کارەوە بووە وتی: هەشت کەس لە قوربانییەکانی ئەمساڵ، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەست داوە و بەرکەوتنی شتی تیژ و قورس و سووتان و تەقینەوەش لە ڕێزەکانی دواتردان.
لەکاتێکدا کە کرێکاران لە هەژاری و گوشاری ئابووریی بێوێنەدان، ڕێژیم تەنانەت سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ئیمەنی لەبەرچاو ناگرێ و دەرفەتە کارییە سنووردرارەکانیش، شوێنی کاریان کردووتە شوێنێکی مەترسیدار و مەرگهێنەر.
مەرگی بەردەوام لە شوێنی کار نیشان دەدات کە لە کۆماری ئیسلامیدا، "مرۆڤ" کەمترین بایەخی هەیە و ئەوەی کە گرینگترە، درێژەی سووڕی بەرهەمهێنان بە هەر نرخێک، تەنانەت بە نری گیانی کرێکارانە.