
جێگری سیاسیی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی له وڵامی ڕه‌خنه‌کان له‌باره‌ی هاوکارینه‌کردنی ڕووسیه و چین له ڕه‌وتی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئیسرائیل وتوویەتی: " له ڕێککه‌وتننامه‌ی درێژماوه‌ی ٢٠ و ٢٥ ساڵه‌ی ئه‌و دوو وڵاته له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی، ئاماژه به پشتیوانیی سه‌ربازی له ئـێمه نه‌کراوه".
یه‌دۆڵڵا جه‌وانی، جێگری سیاسیی سپای پاسداران له ماڵپه‌ڕی سیاسیی سپای پاسداران‌دا نووسیویەتی: "له نێوه‌رۆکی ڕێککه‌وتننامه‌ی ٢٠ و ٢٥ ساڵه‌دا ئاماژه به به‌رگریی سه‌ربازیی لایه‌نه‌کان له کاتێکدا یه‌کێک له‌و وڵاتانه له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتی شه‌ڕلێدراودا بچێته نێو شه‌ڕه‌وه ، نه‌کراوه".
ئه‌و فرمانده‌یه‌ی سپای پاسداران باسی له‌وه کردووه له‌و شه‌ڕه‌دا، ڕووسیه و چین نه‌ک هه‌ر یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئیرانیان نه‌کرد به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌که که تێیدا باس له کڕین و فرۆشتنی چه‌کوچۆڵ له کاتی هه‌ڕه‌شه و شه‌ڕ کرابوو، وه‌کوو پێویست نه‌جووڵانه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵدریی "ڕویتێرز" له زاری چه‌ند به‌رپرسێکی ئێرانییه‌وه بڵاوی کرده‌وه که ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له پشتیوانییه‌کانی چین و ڕووسیه له کاتی هێرشه‌کانی ئیسرائیل ڕازی نییه و خوازیاری هه‌وڵی کاریگه‌رتری چین و ڕووسیه‌یە.
به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی چه‌ند جارێک ئاماژه‌یان به‌وه داوه که ئه‌و دوو وڵاته هێرشی ئیسرائیلیان مه‌حکووم کرد به‌ڵام له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌وڵێکی به‌رگریکارانه‌یان نه‌گرته به‌ر.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی "جمهووری ئیسلامی" له ڕێکه‌وتی ١٧ی پووشپه‌ڕ له ڕاپۆرتێکدا نووسی: "شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه وانه‌ی په‌ندوه‌رگرتن بوو، په‌دافه‌ندی ئێس ٤٠٠ که ڕووسیه چه‌ندین ساڵ به‌ڵێنی فرۆشتنی به ئێران دابوو، له‌کاتی شه‌ڕدا نه‌یگه‌یانده ده‌ستمان و ئه‌وه‌ش متمانه‌ی ئێمه به دراوسێکەمانی که‌مڕه‌نگ کرده‌وه.