کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە مەهاباد

11:48 - 29 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی سیشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کاک محەممەد ئەحمەدی ناسراو بە حەمەڕەش، خەڵکی گوندی یاڵاوە لە ناوچەی مەحاڵی سەر بە شاری مەهاباد و دانیشتووی خەڵکی مەهاباد، کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەد کەسێکی نیشتیمانپەروەر بوو و لە ساڵەکانی ٦٠ هەتا ٦٤ی هەتاوی ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکرات بوو کە لە هێزی بەرگریدا سازمان درابوو.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.