
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کاک حەسەن حەسەنزادە کوڕی سەعید و خەڵکی بۆکان بە هۆی ڕووداوی هاتۆچۆ لە ڕێگای گوگتەپە کۆچی دوایی کرد.
کاک حەسەن، ئەندامێکی چالاکی حیزب بوو کە ماوەیەکیش زیندانیی سیاسی بوو.
کاک حەسەن حەسەنزادە تا ساڵی ١٣٦٤ ئەندامی حیزب لە هەستەی شەهید عوسمان دادخا لە شاری بۆکان بووە و لەگەڵ شەهید شەماڵ شوجاعی لە پێوەندیدا بووە.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٦٤ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات لەگەڵ چەند کەسی دیکە دەسبەسەر دەکرێ و بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە زینداندا دەمێنیتەوە.
کاک حەسەن هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.