
ئیدریس محەممەدزادە، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی کورد، لە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤ بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.
محەممەدزادە لە ٤ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٣، هاوکات لەگەڵ شەپۆلێکی بەربڵاوی دەسبەسەرکردن لە کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ لە گرتنگەی ئەمنییەتی ئەو دامەزراوەیە لەژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدا ڕاگیرابوو.
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو.
سەرەڕای ئازادکردنی کاتیی ئیدریس محەممەدزادە، دۆسییەکە و دادگاییکردنەکەی لە دۆخێکی ناڕووندایە.