
فه‌رمانده‌ی سیسته‌می کۆنتڕۆڵ و چاوه‌دێریی په‌هپاده‌کانی ئیسرائیل که هاوکات باسی له ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه خۆی کردووه، ڕایگه‌یاندووه؛ که شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران خاڵی جێگای سه‌رنجی ماوه‌ی فه‌رمانده‌یی من بووه و ئیسرائیل ڕێگه‌ی دیکه‌ی بێجگه له شه‌ڕی دژی ڕێژیمی ئێران له به‌ره‌یه‌کی دیکه‌وه نییه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه که به "ت" ناسراوه و له ئاشکراکردنی ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بواردووه، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ئیسرائیل هیۆم" وتوویەتی: "له ڕه‌وتی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، مووشه‌که‌کانی کۆماری ئیسلامی پێش هاویشتنیان به‌ره‌و ئیسرائیل له‌نێو براون".
ئه‌و فه‌رمانده ئیسرائیلییه، ڕۆڵی هێزه کۆماندۆکانی ئیسرائیلی له‌نێو قووڵایی خاکی ئێران به‌رز نرخاند و له‌و باره‌وه وتی: "ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌و هێزانه له پێکانی ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ڕۆڵێکی سه‌ره‌کییان گێڕاوه".
"ت" ئاماژه‌ی به‌وه داوه که سیسته‌می په‌هپادیی ئیسرائیلی له ڕه‌وتی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌دا توانیویه‌تی ئامانجه‌کانی به باشی بپێکێت و له‌و باره‌وه سه‌رکه‌وتوو بووین.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند به‌هۆی کارایی و کارامه‌یی په‌هپاده‌کانی ئیسرائیل توانیویانه ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له مووشه‌که‌کانی ڕێژیمی ئێران له‌نێو ببه‌ن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌ڵیاتی په‌هپادیی ئیسرائیل به کاناڵی ١٢ی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاندووه، که کاتێک که هێزه سه‌ربازییه‌کانی ڕێژیمی ئێران کاتێک ده‌نگی په‌هپاده‌کانی ئیسرائیلیان ده‌بیست به‌ترسه‌وه هه‌ڵده‌هاتن.
شایانی باسه ئه‌و قسانه‌ی فه‌رمانده‌ی سیسته‌می کۆنتڕۆڵ و چاوه‌دێریی په‌هپاده‌کانی ئیسرائیل له کاتێکدایه که سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست، کۆمار ئیسلامی و ئیسرائیل خۆیان بۆ قۆناغێکی دیکه‌ی شه‌ڕ ئاماده ده‌که‌ن.