
ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی کوردستان لە شاری مەهاباد، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک سەید برایم کەریمی پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بسم الله الرحمن الرحیم
انا للە وانا الیە راجعون
به داخێکی زۆرەوه ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هه واڵی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشەر و ماندوونەناس، کاک سەید برایم کەریمیمان پێ گەیشت و هەموومانی خەمبار کرد.
کاک سەید برایم پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر و ماندوونەناس و بەئەمەگ بوو و چوار دەیه خەبات و تێکۆشانی له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بەوپەڕی بوێرییەوە بەجێ هێنا.
کاک سەید برایم له بنەماڵەیەکی ناسراوی شاروێرانی ناوچەی مەهاباد چاوی به دنیا هه ڵێنا و هەر لە سەرەتاوه دژی زۆرداری بوو، بۆیه هەر زوو چەکی کرده شان و دژی زۆرداری ڕاوەستا و خه باتێکی بێوچانی کرد و بوو به خۆشەویستی هەموو خەڵکی کوردستان بەتایبەت ناوچەی شاروێران، بەڵام بەداخەوە لە ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژدا له باشووری کوردستان بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی پاکی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد و هەموومانی خەمبار کرد.
ئەجەل مەودای نەدا که به تەوای به ئاواتەکەی که ئازادی و سەربەخۆیی ئەو بەشه له کوردستان بوە بگات و ڕۆحی پاکی بەخشیه کوردستان و هەموومانی خەمبار کرد .
ئێمه ش به ناوی مامۆستایانی ئایینی کوردستانی ڕۆژهەڵات له شاری مەهاباد، پرسه و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی کوردستان و حیزبی دێموکرات و هاوسەنگەران و بنەماڵەی ڕێزداریان و هەموو ئەویندارانی ڕێبازی پێشەوای نەمر دەکەین و له خوای میری مەزن داواکارین کاک سه ید برایم و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری به بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و خۆڕاگریش به بنەماڵەی بەڕێزیان بدات.