
ماڵپەڕی ئیسرائیلیی "وای نێت"، لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا سەبارەت بە کڕینی ٢ فڕۆکەی دیکەی سووتەمەنیی پێشکەوتوو لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە، ئاماژەی بە ئامانجەکانی ئەم هەوڵە بۆ بەهێزکردنی توانای بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی درێژخایەن کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ماڵەپەڕە، شەڕی ئێران بووەتە هۆکاری خستنەپێشەوەی ئەم باباتە بۆ ئەرتەشی ئیسرائیل کە لە ئێستادا لە فڕۆکە کۆنەکانی "بووئینگی ٧٠٧" کەڵک وەردەگرێت کە نزک بە ٦٠ ساڵە کار دەکەن.
وای نێت بە ئاماژەدان بە تێچووی ٥٠٠ میلیۆن دۆلاریی ئیسرائیل و یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئەم فڕۆکانە، ڕایگەیاندووە، بڕیار وایە کە ئیسرائیل لە ٦ مانگی داهاتووەوە تاکوو ساڵی ٢٠٣٠ شەش فڕۆکەی "کەی سی ٤٦" بکرێت و بەم شێوەیە بتوانێت فڕۆکە شەڕکەرەکانی بە بەردەوامیی لە سەر ئاسمانی ئێران بهێڵێتەوە.
ڕاپۆرتەکە زیادی دەکات کە ئەم هەوڵە دەتوانێت تواناکانی ئەرتەش بۆ پەرەدان بە هێرشە ڕۆژانەکان زیاتر بکات و هەروەها مەترسییەکانی سەر فڕۆکە شەڕکەرەکان لە کاتی تێکهەڵچووندا کەم بکاتەوە.
عامیر بارام، بەرێوەبەری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاندووە کە ئەم فڕۆکانە دەستی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنەسەر دوورترین شوێنەکان ئاوەڵا دەکات.