
ڕۆژی شەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کاک ئیسماعیل بەرگ بید، پێشمەرگەی پێشووی حیزب، کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ساڵەکانی ٥٩ هەتا ٦٣ لە ڕیزەکانی حیزبدا خزمەتی کردووە و پلەی سەرپەلیی وەرگرتووە.
کاک ئیسماعیل پێشتر ماڵی لە گوندی نەڵیوانی شنۆ بووە بەڵام دواتر چووەتە گوندی سۆفیان و هەتا کاتی مردنی لەوێ نیشتەجێ بوو.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.