
ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کاک مەحیەدین حاجی ڕەسووڵی ناسراو بە وەستا مەحیەدینی شووشەبڕ و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد.
کاک مەحیەدین حاجی ڕەسووڵی، خەڵکی ئاوای ئاڵیکەند لە ناوچەی ئەحمەدی کۆر و دانیشتووی بۆکان بوو.
کاک مەحیەدین کەسێکی خۆشناو و ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو کە لە بۆنە و مەراسمەکانی حیزبیدا زۆر چالاکانە بەشداریی دەکرد و زۆر جار سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی دەکرد.
ناوبراو بە بەردەوامی خەڵکی بۆ کاری باش و ئەرکی حیزبی و نەتەوەیی هان دەدا و بەم هۆیەوە زۆر جار کەوتە بەر هەڕەشە و ئازار و ئەشکەنجەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری بۆکان بەڵام ئەو ئەشکەنجە و هەڕەشانە تۆسقاڵێک لە ورە و ئیرادەی کاک مەحیەدینی کەم نەکردەوە بەڵکوو ئەوی لەسەر ئەرکەکانی خۆی شێلگیرتر و سوورتر دەکرد و زیاتر لە جارانی پێشوو بۆ بەرەوپێشبردنی ئەرکە حیزبی و نەتەوایەتییەکەی هەوڵی دەدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت