
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دایە مریەم جەهان ئارا، دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا و لە گوندی هەنگەوێی پیرانشار، کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە مریەم بە ناوی عەبدوڵڵا حوسێنزادە و برایەکی بە ناوی خدر جەهان ئارا لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدان.
دایە مریەم هەتا دوایی ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕ و برا شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.