کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونی لە چارەنووسی چوار هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی کورد لە سەقز

16:36 - 1 خەرمانان 2725

پاش تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەم شارەوە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەم کەسانە نەخراوەتە ڕوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتوون، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، ئومید ڕەحیمزادە و مەهدی کەماڵی خەڵکی گوندی تەوەکڵان و تەمەن ٤٧ و ٤١ ساڵ، زەکەریا مورادی خەڵکی گوندی شاقەڵا و تەمەن ٣٥ ساڵ و هەروەها محەممەد ئەمینپوور خەڵکی گوندی قوتڵوو و تەمەن ٣٠ ساڵ، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەم چوار کەسە لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتە مافی مرۆییەکان، کۆماری ئیسلامی پاش کۆتاییهاتنی شەڕی ١٢ ڕۆژە گوشاری بۆ سەر هاووڵاتییان چڕتر کردووەتەوە.
ڕێژیم لە کوردستان بە مەبەستی سەرکوتی زیاتر، ئەم گوشارانەی بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد چڕتر کردووەتەوە.