کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی لاوێک پاش دوو حەفتە

15:50 - 13 گەلاوێژ 2725

سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە کاتی دەسبەسەرکرانی محەممەد پەروازە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

کوردپا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاندووە کە ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

بەدواداچوونی بنەماڵەی پەروازە بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام بووە.

ڕۆژی چوارشەممە یەکی گەلاوێژی ١٤٠٤، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە سێڕێیانی گوندی "نێ" دەسبەسەر کرد.

ئەم هاووڵاتییە خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە. محەممەد پەروازە پێشینەی دەسبەسەر کران و سزادرانیشی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبووەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی محەممەد پەروازە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.