کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی تەنگیسەر

11:37 - 3 خەرمانان 2725

ڕێکەوتی یەکی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، کاک ڕەسووڵ مەحموودی کوڕی عەبدوڵڵا لە دایکبووی ساڵی ۱۳۱٨ لە گوندی تەنگیسەر سەر بەناوچەی ژاوەرۆی سنە بە هۆی بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

 کاک ڕەسووڵ ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە کاروباری دەرمانکردنی پێشمەرگە بریندارەکان هاوکاری حیزب بووە. باخی خوالێخۆشبوو جێی حەوانەوەی پێشمەرگە بوو.

ساڵی ٦٦ی هەتاوی  لەلایەن جاشی بەناوبانگ "محەممەدئەمین کەڵاتێ" سێ فیشەک لە لاقی دراوە و بۆ ماوەی چەند مانگ لە سەر جێ کەوتووە.

تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی "باوا ڕەمەزانی" گوندی تەنگیسەر بەخاک ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.