
ڕۆژی شەممە یەکی خەرمانانی ١٤٠٤، کاک عەبدوڵڵا مەولانا، کەسایەتیی خۆشناو و دیاری شاری سەقز، لە تەمەنی ۷٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی کێلەشین لە ناوچەی گەورک و کەسایەتییەکی دیار و خۆشناو نیشتماندۆستی ئەو ناوچەیە بووە.
ناوبراو برای شەهید عەلی مەولانا، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.
شەهید عەلی مەولانا لە تێکەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی ئازیزی بەختی نیشتمان کرد و تێکەڵ بە کاروانی سەربەرزی شەهیدان بوو.
کاک عەبدوڵڵا هەتا دواساتەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێبازی برا شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.