
کۆمیسیۆنی ئازادیی نێونه‌ته‌وه‌یی ئایینه‌کان له ئه‌مریکا له دووتویی ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه دوای شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێران هه‌وڵ بۆ به‌ئامانجگرتن و هێرش بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی یه‌هوودییه‌کان له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ئه‌و کۆمیسیۆنه له‌و ڕاپۆرته‌دا باس له‌وه ده‌کات که یه‌هوودییه‌کانی ئێران سه‌ره‌ڕای به‌فه‌رمی ناسینیان له یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، له دۆخێکی نائه‌مندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به گوێره‌ی ڕاپۆڕتی ئه‌و کۆمیسیۆنه، دوای شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه، به‌رپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی؛ پڕوپاگه‌نده، ده‌سبه‌سه‌رکرانی سەرەڕۆیانە و هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی یه‌هوودی په‌ره پێ داوه و ئه‌و ده‌سبه‌سه‌ری و پڕوپاگه‌نده له ئاستێکدایه که ژیانیان که‌وتووه‌ته مه‌ترسیی جیددییه‌وه.
له به‌شێکی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا پەرژاونه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی له کاتێکدا که باس له به‌فه‌رمی ناسینی ئایینی یه‌هوودی ده‌کات که له قسه‌کانیاندا به ڕوونی ئایینی یه‌هوودییه‌ت به دوژمنی ئیسلام له قه‌ڵه‌م ده‌دات، حاشا له مێژووی کاره‌ساتباری هۆلۆکاست ده‌کات و به‌لاڕێیدا ده‌با، چاوه‌دێریی توندی له‌سه‌ر که‌نیسه‌کان داناوه و به گشتی هاووڵاتییانی یه‌هوودی به به‌رپرس و وڵامده‌ری هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕێژیم ده‌زانێ.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که نه‌ک هه‌ر مه‌ترسی بۆ سه‌ر یه‌هوودییه‌کانی نێوخۆی ئێران له ئارادایه به‌ڵکوو به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی چه‌ندین تۆڕی خراپه‌کاریان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هێرشکردنه‌سه‌ر یه‌هوودییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و یه‌هوودییه‌کانی دانیشتووانی وڵاتانی ئوورووپایی دروست کردووه.
هه‌تا ئێستا ئه‌و گرووپانه‌ی سه‌ر به ڕێژیم چه‌ندی هێرشیان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل، شوێنی پیرۆزی یه‌هوودییه‌کان، شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه ئایینییه‌کان، خواردنگه‌کان و ناوه‌نده کۆمه‌ڵاتییه‌کان به‌ڕێوه بردووه.