کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنبوونی لەڕادەبەدەری ناوەندە دەرمانییەکانی لوڕستان

16:59 - 6 خەرمانان 2725

سەرپەرستی زانکۆی زانستی پزیشکیی لوڕستان لە دانیشتنی ئەم دواییانەی خۆی لەگەڵ بەرپرسی گشتیی پشکنینی وەزارەتی بێهداشتی ڕێژیم جارێکی دیکە ڕایگەیاندووە کە بەشێکی بەرچاو لە ناوەندە بێهداشتییەکان و نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە و کەلوپەلەکانیشی، کۆن بوون و ڕزیون.

بە وتەی جەلالەدین ئەمیری، بەشێکی بەرچاو لە ناوەندە بێهداشتییەکان و نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە بە کەلوپەلەکانیشیانەوە ساڵانێکە ڕزیون و هیچ هەوڵێکی جیددی بۆ نۆژەنکردنەوەیان نەدراوە.

ئەمیری هەروەها خوازیاری پەلەکردن لە تەواوکردنی سێ پرۆژەی گەورەی نەخۆشخانە و جێبەجێکردنی یادداشتی لێکتێگەیشتنی ناوەندە دەرمانییەکان بوو.

گیرۆدەبوونی لوڕستان بە بوودجەی کەم لە دۆخی ئێستادا، چیدیکە وڵامدەری پێویستییەکانی خەڵکی بێبەریکراو نییە و درێژەی ئەم ڕەوتە هەڕەشە لە تەندروستیی خەڵک دەکات.

ئەم وتانە لەکاتێکدان کە لوڕستان لە ڕوانگەی پێنوێنەکانی گەشەی پزیشکییەوە هەمیشە لە پلەکانی خوارەوەی ئێراندا بووە و لە ساڵەکانی ڕابردوودا سەرەڕای جەختکردنەوەی زۆر لەسەر دادپەوەرەیی تەندورستی، سەرنجی پێویستی ئەم پارێزگایە نەدراوە.