کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پیشمەرگەیەکی کوردستان لە مەهاباد

22:47 - 6 خەرمانان 2725

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ۱٤۰٤ی هەتاوی "کاک عوسمان مام ئەحمەدی ئازەر" کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری خەڵکی ئاوایی دۆستاڵی سەر بە شاری مەهاباد لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

کورێکی ناوبراو بە ناوی قادر مام ئەحمەدی ئازەر و نەوەیەکی بە ناوی کامبیز مام ئەحمەدی‌ئازەر، ماوەی چەند ساڵێکە لە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا خەبات و تێکۆشان دەکەن.

کاک عوسمان کەسایەتییەکی ناسراو و دڵسۆزی خاک و وڵاتەکەی بووە کە لە ساڵەکانی ٦۰ و ۷۰ دا بەردەوام هاوکاریی هێزی پێشمەرگەی کردووە و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوردایەتی و ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.