کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە سنە

13:48 - 7 خەرمانان 2725

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب بە ناوی محەممەد مەڵایی و خەڵكی ئاوایی توارمەڵا، بە هۆی وەستانی دڵەوە لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەد ناسراو بە حەمەڕەش، ساڵەکانی ٥٨ هەتا ٦٥ لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا پێشمەرگایەتیی کردووە.

ناوبراو لە ساڵانی پێشمەرگایەتیی خۆیدا لە ناوچەی کەڵاتەرزانی سنه و له ئاواییەکانی سۆفیان، ئارەنان، کەڵەکان، توارمەلا و تەنانەت ئاواییەکانی ناوچەی ژاوەرۆشدا بووە، کە دواتر بە هۆی نەخۆشیی دایکیەوە و لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە نێوخۆی کوردستان.

کاک محەممەد پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی حیزب بووە و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانیشی هەر وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات ماوەتەوە.

تەرمی کاک محەممەد لە ئاوایی توارمەڵا و بە بەشداریی خەڵكی ناوچەکە بە خاکی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.