
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، دایە خاتووزین بەخشی، خەڵکی سارووجەی هەوشار و دایکی شەهیدێکی کوردستان، بە هۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە خاتووزین بە ناوی حوسێن مەولوودی، پێشمەرگەی هێزی شەهیدانی هەوشار بووە و ساڵی ١٣٦١ لە ناوچەی سنە شەهید بووە.
دایە خاتووزین هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.