
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کاک ئامانج مەحموودزادە، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی سەردەشت، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.
نابراو کوڕی شەهید "محەممەد مەحموودزادە" خەڵکی گوندی قوڵەسوێروو لە ناوچەی سەردەشت بوو کە بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان سەردەشت- شارۆچکەی نەڵاس گیانی لەدەست دا.
کاک ئامانج ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات و باوکە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.