
ئه‌مریکا، بریتانیا و فه‌رانسه هاوکات له‌گه‌ڵ ١١ وڵاتی دیکه‌ی جیهان له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا، هه‌وڵی ناوه‌نده ئیتلاعاتییه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یان به‌نیسبه‌ت په‌ره‌پێدانی به‌رچاوی تێرۆر، ڕفاندنی خه‌ڵک، ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی چه‌ندین که‌س له ئورووپا و ئه‌مریکای باکوور مه‌حکووم کرد.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی "ڕویتێرز" ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی جوولای، ١٤ وڵاتی به‌رچاو و گرنگی جیهان له به‌یاننامه‌یکی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند: "ئیمه له به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌کانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی و ئیتلاعاتییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ کوشتن، ڕفاندن، ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی دژبه‌ران و چالاکانی ئێرانی له ئورووپا و ئه‌مریکای باکوور که پێشێلکردنی ڕوونی سه‌روه‌ریی ئێمه‌یه، یه‌کگرتوویی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین".
هه‌رکام له وڵاتانی ئاڵبانی، ئوتریش، بێلژیک، کانادا، چێک، دانمارک، فینلاند، فه‌رانسه، ئاڵمان، هوله‌ند، ئیسپانیا، سوید، بریتانیا و ئه‌مریکا داوایان له به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووه که به زووترین کات چالاکییه نایاساییه‌کانی خۆی له‌و وڵاتانه ڕابگرێت.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه که هه‌وڵی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی ڕێژیمی ئێران به هاوکاریی گرووپه جینایه‌تکاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت.
"ڕویتێرز" له زاری به‌رپرسێکی بریتانیاییەوە بڵاوی کرده‌وه که له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٢، زیاتر له ٢٠ گه‌ڵاڵه‌ی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی بۆ ڕفاندن یان هه‌وڵی کوشتنیان پووچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه بریتانیاییه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕێژیمی ئێران "هه‌ڕه‌شه‌ی جیددی" بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌روه‌رییه‌کانی بریتانیان.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی گه‌لاوێژ، له دژکرده‌وه به‌و به‌یاننامه‌یه و به ڕووهه‌ڵماڵراوییه‌وه وتی: "ئه‌مریکا، فه‌رانسه و ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و به‌یاننامه دژه‌ئێرانییه‌یان واژۆ کردووه خۆیان وه‌کوو خانه‌خوێی گرووپه تێرۆریستی و توندئاژۆکان ده‌بێت وڵامده‌ری هه‌وڵه نایاسایی و مافی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌نیسبه‌ت پشتیوانی له تێرۆریزم بن".