کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی لایەنگرێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی ڕەبەت

10:47 - 15 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤،  کاک ڕەسووڵ عوسمانزادە، خەڵکی ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.

کاک ڕەسوول لایەنگرێکی دڵسۆزی حیزب، کەسێکی جێگای متمانەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و کەسایەتییەکی خۆشەویستی ناوچەکە بوو.

ماڵ و مەزرای کاک ڕەسووڵ جێگای حەوانەوەی کادرەکانی حیزب بووە و دەیان کاری پێسپێردراوی کادرەکانی کۆمیتەی شارستانی جێبەجێ کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.