کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ژنێكی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر لە وڵاتی فینلاند

10:53 - 15 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، خاتوو دڵبەر یووسفشاهی، ژنێكی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر، لە تەمەنی٥٧ ساڵیدا و بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە وڵاتی فینلاند کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە بنەماڵەیەکی یارسان لە ئاوایی قورشی واشی لە دایک بووە. پاش ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی عێراق دەبێت و هەتا ساڵی ١٣٧١ لە عێراق دەمینێتەوە. پاشان لەلایەن وڵاتی فینلاندەوە وەک پەنابەر ڕێگای پێ دەدرێت و بۆ ماوەی ۳۲ ساڵ لەو وڵاتە دەژیت.

چەندین کەس لە براکانی ناوبراو لە ڕیزەکانی حیزبدا خزمەت بە نیشتمان دەکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.