کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسێکی خۆشناو لە بۆکان

11:25 - 15 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژ، کاک ئەبووبەکر ئاخکەندی، کەسایەتیی خۆشناو و تێکۆشەری خەڵکی ئاوایی تەرەغەی ناوچەی پیرمحەممەدی بۆکان لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسێکی خۆشناو، تێکۆشەر و ئۆگری بزووتنەوەی کوردستان و یاری پێشمەرگە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.