
هاوکات لەگەڵ گەیشتنی ستیڤ ویتکاف، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ مۆسکۆ، ڤێلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆککوماری ئۆکراین داوای لە ئەمریکا کرد گوشارەکان بۆ سەر ڕووسیە زیاد بکات بۆ ئەوەی شەڕەکە ڕابگرێت.
زێلێنسکی لە پەیامێکدا لە سۆشیاڵ میدیا نووسیویەتی: ''یەکگرتوویی هەمووان لە ئەمریکاوە تا ئورووپا و گرووپی حەوت لە دژی ڕووسیە زۆر گرینگە و ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئەو کاتەی کرێملین بە ڕادەی پێویست گوشاری نەخرێتە سەر، بەڕاستی هەوڵی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە نادات.''
زێلێنسکی هەروەها ڕایگەیاند کە ڕووسیە بۆ بەئامانجگرتنی ناوچەی ئۆدێسا لە باشووری ئۆکراین هەوڵ دەدات ئامادەکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆ وەرزی زستان تێک بدات.
ویتکاف ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژ گەیشتە مۆسکۆ و لە فڕۆکەخانە لەلایەن دیمیتریڤ، نوێنەری ڤێلادیمێر پووتینەوە پێشوازیی لێ کرا.