
هاوکات لەگەڵ پەرەگرتنی ناڕەزایەتی و بێتوانایی کۆماری ئیسلامی لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو و کارەبادا، ئەندامێکی مەجلیسی ڕێژیم بۆ پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە خوازیاری "پەروەردە بۆ خەڵک" بوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاویژ، بەیتوڵڵا عەبدوڵڵاهی، ئەندامی کۆمیسیۆنی بەرنامە و بودجەی مەجلیس، ڕایگەیاند: "پێویستە چاکسازی لە کولتووری بەکارهێنان بکەین، پێویستە خەڵک پەروەردە بکرێن، نموونەیەکیشیان بەکارهێنانی ئاوی خۆڵەمێشی یان پاڵاوتنی دووبارەی ئاوی خواردنەوەیە کە ساڵانێکە لە هەندێک وڵاتدا بووەتە باو".
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لەحاڵێکدا داوا لە خەڵک بۆ دەستپێوەگرتن و چاکسازی لە شێوازی بەکاربردن دەکەن کە خۆیان نەیانتوانیوە ڕیشەی قەیرانی پێکهاتەیی و بەڕێوەبردن لە کەرتی ئاو و کارەبادا چارەسەر بکەن و ئێستا وەک چارەسەرێکی کاتی پەنایان بۆ داخستنی پارێزگا جۆراوجۆرەکانی وڵات بردووە بۆ ڕێگریکردن لە خراپتربوونی دۆخەکە.
ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژ، محەممەد دەروێش، چالاکی ژینگەپارێزی، هۆشداری دا کە ژیاندەوەی سەرچاوەکانی ئاوی ژێرزەویی ئێران لانیکەم ٦٥ بۆ ٧٠ هەزار ساڵ دەخایەنێت.