کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە سنە

10:52 - 18 خەرمانان 2725

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، کاک محەممەدشەریف یووسفی‌نژاد، ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە شارۆچکەی حەسەناوای سنە کۆچی دوایی کرد.

کاک شەریف ئەندامێکی لەمێژینەی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لە هیچ کار و چالاکییەکی حیزبی درێغی نەدەکرد و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکە تەشکیلاتییەکانی خۆی بەڕێوەی دەبرد و وەک کەسایەتییەک ناوبانگی لەنێو خەڵکدا هەبوو.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

تەرمی کاک محەممەدشەریف لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.