کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەردەلادان لەسەر کتێبی "کانی سپی" لە وڵاتی سوید

10:58 - 18 خەرمانان 2725

ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە ڕێوڕسمێکدا پەردە لەسەر کتێبی "کانی سپی" وەک بەشێک لە سەربوردە و بیرەوەرییەکانی ژیان و سەردەمی پێشمەرگایەتیی کاک ئەنوەر مەحموودزادە هەڵدرایەوە.

لەم کتێبەدا ڕووداوەکانی تایبەت بە ناوچەکانی شنۆ و دەوروپشتی، هەروەها چالاکی و  بەشێک لە عەمەلیاتەکانی سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران بە وردی باس کراوە.

کاک ئەنوەر هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە پەیوەستی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو و دواتر لە ناوەڕاستەکانی دەیەی ٧٠ی زایینی بەهۆی کێشە وگرفتی ژیانەوە بە ناچار بەرەوە هەندەران کۆچی کرد و ئێستاش وەک ئەندامێکی دڵسۆز کە کار و چالاکی حیزبی بەردەوامە.

کتێبی بیرەوەرییەکانی "کانی سپی" لەلایەن کاک ئەنوەر مەحموودزادەوە نووسراوە و لە وڵاتی سوید چاپ و بڵاو کراوەتەوە.